ئارام بنوو کرێکاره‌کان خه‌ریکی کارن!
له‌سه‌ر ئه‌ستوونده‌کی له‌شت
من کرێکاره‌کانم
ده‌ردێک که نایڵێم
که ناهێنێ ره‌شه‌با شه‌ونمێ به گۆنای گوڵت
که په‌پووله له سه‌ر کام پێڵووت ئه‌خه‌وێ هه‌ر شه‌و
که هه‌تاو له کام شانت سه‌رده‌که‌وێ هه‌ر رۆژ
که مانگشه‌و بێلانه جۆلانه ده‌کات له‌و بسکانه‌ت هه‌ر شه‌و و رۆژ و
بێ لانم ده‌کات لانکی ددانت کاتی لاواندنه‌وه و
ئه‌مه‌یش بۆ له ناوچوونی پێاوێک به‌سه
پێکه‌نینت ئه‌توانێ ئیمانی له‌ده‌سچوو بگه‌ڕێنێته‌وه دڵ
پێش له مردن
دووری، وه‌کوو دوایین نهۆمی باڵاخانه‌یێک
به‌خته‌وه‌ر ئه‌و کرێکاره‌ی
که له باڵای تۆوه دابکه‌وێت
من نرخی ژیانم داوه
ده‌یان جار له‌به‌رچاوت که‌وتووم و
نرخی ئه‌وین خۆشه‌ویستییه
خۆشم ئه‌وێیت
ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوونت
مردن دوا ده‌خات
سابیر هاکا
وە: سۆران محەمەدی