چوارشه‌مه!
ته‌نانه‌ت بڵقه بچکۆله‌کانی چاییش
بێ هۆ ساز نه‌بوونه!
به بێ هۆ نییه جگه‌ره ده‌کێشی و
پێکه‌نینه‌کانت تاڵ ده‌بن
تازه ناکرێ بگه‌رینه‌وه و
شوێن پێی پاییز له
سه‌ر کورسییه خووساوه‌کان هه‌ڵگرین
ناتبینم
نه له ناو ئه‌ڵقه‌ی خۆڵه‌مێشی دووکه‌ڵ
نه کۆتایی قاوه‌یی په‌رداخ
نه له‌ناو بازنه‌یێک که...
نه‌بوو به قسمه‌تم!
چوارشه‌مه بوو
من ته‌واوی کورسییه‌کانم
چوارشه‌مه‌یێک ناو نابوو که نه‌هاتی
چاییه‌که ساردۆ بوو، چوارشه‌مه بوو
تاڵ تر بووم، چوارشه‌مه بوو
ته‌نانه‌ت چوارشه‌مه بوو که ئێمه
دامان به لای یه‌کتری دا و
من له خانووم دوورتر که‌وتم
له چوارخانه‌ی کراسه‌که‌ت!
هێشتا بیر له‌وه ده‌که‌م...
ئه‌متوانی ناو بازنه‌کاندا سووڕ بخۆم
په‌نجه‌م له ناو ئاڵقه‌کاندا رۆ بکه‌م و
له‌ته‌ک چوارشه‌مه و تۆ دا
ره‌سمێکی یادگاری خۆشحاڵ بگرم
هێشتا بیر له‌وه ده‌که‌م...
له ناو چوارخانه‌ی کراسه‌که‌تدا
خۆشبه‌خت ده‌بووم...
- شاعێر: ناهید عه‌رجوونی
وه‌رگێر: سۆران محه‌مه‌دی
رووش له شاخه به‌رزه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزه (له داوێنیا له دایک بووم - سۆران محه‌مه‌دی)