ده‌ستت وه‌ک شیعرێکی سیاسی گه‌رمه...!
ئه‌گه‌ر پێویست بێ، ژنانه بیر ده‌که‌مه‌وه و
وه‌ک ده‌رزیێک به خه‌یاڵتدا رۆ ده‌چموو
به دوگمه‌ی کراسه‌که‌ت دا ده‌ست ده‌کێشم و
ژیان به خه‌به‌ر ده‌که‌مه‌وه...
ماچتده‌که‌م
ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌مم به‌جێی ده‌می تۆ به هه‌ڵه بگرن!!
****************
ده‌مه‌وێ
گوێی "با" رابکێشم
که ئه‌م هه‌مووه له‌گه‌ل قژتا تێکه‌ڵ نه‌بێ و
به ژیانم گه‌مه نه‌کات
تۆیش کارێک بکه
بۆ نموونه:
دوگمه‌ی کراسه‌که‌ت ببه‌سته
یان:
داوێنه‌که‌ت کۆ بکه‌ره‌وه
وابزانه که سه‌رشه‌قام ته‌ره...!!
شیعری : غوڵامره‌زا به‌رووسان
وه‌رگێر: سۆران محه‌مه‌دی
+ نوشته شده در یکشنبه بیست و یکم آبان ۱۳۹۱ ساعت 15:7 توسط سۆران محه‌مه‌دی
|
رووش له شاخه به‌رزه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزه (له داوێنیا له دایک بووم - سۆران محه‌مه‌دی)