کامبیز کریمی
|
ئه‌گه‌ر چۆله‌كه‌كان مردن و شار بوو به ئاجۆر و دیوار خانم ... خه‌فه‌ت نه‌خۆیی سپاردوومه‌ت - با - هه‌موو ساڵێ وێنه‌یه‌كی یادگاری و دوو چۆله‌كه‌ێ عاشقت بۆ بێنێ .
ئه‌گه‌ر - با - مردو هه‌ناسه‌ت بوو به قه‌فه‌س خه‌فه‌ت نه‌خۆیی سپاردوومه‌ته – باران- هه‌موو ساڵێ وێنه‌یه‌كی یادگاری و دوومه‌شت بات بۆبێنێ . ئه‌گه‌ر باران مرد و پێستت بوو به سه‌حرای كه‌ربه‌لا خه‌فه‌ت نه‌خۆیی خۆائێزانی سپاردوومه‌ت خه‌ون هه‌موو ساڵێ وێنه‌یه‌كی یادگاری و دوو په‌رداخ بارانت بۆ بێنێ .
ئه‌گه‌ر خه‌ون مرد و شۆێن پێ چۆله‌كه و- با - و بارانت ون كرد ...
نه‌ء ... نه‌ء ، نه‌كا خه‌ونه‌كانت بمرێ خۆت بسپێره دیوار خۆت بسپێره قه‌فه‌س خۆت بسپێره سه‌حرا به‌ڵام خه‌ونه‌كانت نه‌مرن .
خانم ... خه‌فه‌ت نه‌خویی نه‌ء …….خه‌فه‌ت نه‌خویی ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كانت بمرن من ناتۆانم هیچ……………. بسپێرمه هیچ كه‌س. كامبيز كريمي |
رووش له شاخه به‌رزه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزه (له داوێنیا له دایک بووم - سۆران محه‌مه‌دی)