بێ خه‌وی
که‌چی ده‌یخه‌یته نیوه‌شه‌و و
به سه‌رین ده‌کێشی به‌سه‌ری پیاودا.
دوایی به هاروهاجییه‌وه
تۆزێک قاوه درووست ده‌که‌یت
له نێوان بێخه‌وی مندا
له پشت چه‌رخی دروومانه‌که‌وه
داده‌نیشی و هه‌ر ده‌دووری...
به‌هار ده‌دووری به ئه‌رخه‌وانی کراسه‌که‌ته‌وه
زستان به مه‌چه‌کی ده‌سته‌کانت
پاییز به‌و ساتانه‌ی ده‌گریایت
هاوینیش به ئاوه‌کانی به‌ربه‌ند
نیگاکانت ده‌دووری به ترپه‌ی دڵه‌وه
کافتریا به هه‌ناسه سواری و
به‌فریش...
ــ بڕوانه چ شتگه‌لێک وه بیر دێنیته‌وه! ــ
سینه‌ما بدووره به ریزێکی خۆشه‌وه
خۆشیش به پێکه‌نینێکی نابه‌قه‌ست
بۆنی قاوه به هه‌وه‌سه‌وه ده‌دووری
نوقڵیش به رۆژی شایی
ــ ده‌ی! ئێستا هه‌ر بدروو!
منیش بدووره به بێخه‌ویه‌وه
چ جیاوازه بۆت
ئه‌وه‌ی راستی بێت! دڵی من
دڵی من په‌ریێکی بچکۆله‌ی... (1)
به لێواری بلوێرێک سواڵه‌تی یه‌وه
دڵم قه‌ڵه‌شتێکی خامۆشه
له سووچی چێشتخانه دا
خۆڵ ده‌خوا ــ
باڵوێز بدووره به به‌ڵگه‌ی ته‌ڵاقه‌وه
فڕۆکه به چێشته‌نگاوێکی نه‌هامه‌ت و
ده‌سته‌کانیشت به ماڵئاوایی
ــ ئای که چه‌نده قه‌ڵسم ده‌کات
ته‌قه ته‌قی چه‌رخی دروومانه‌که‌ت ــ
ته‌له‌فۆن به زه‌نگی "ره‌نگه"
جگه‌ره به "بۆ وێنه" خۆڕاگری
شه‌و بدووره به ته‌نیایی و
رۆژیش به "ئێسته له کوێیه؟"
توخودا به‌سه
وه‌ره قاوه‌که‌ت بخۆره‌وه
هێشتا عه‌تری "ژیوان شی" به سه‌ر تاقه‌وه‌یه و
ئاوێنه‌یێک که تۆ کڕیت...
ـ واته هه‌موو شتێک کۆتایی هات؟! ــ
(یه‌ک وشه‌ی تر تا شیعره‌که ته‌واو نه‌بووه
ئه‌مجار که هاتی یه‌وه
ئه‌گه‌ر به‌رگه‌ی ده‌رزی ده‌گرم
بمدووره به ئاسمانه‌وه
به جێگای مانگ،
له شوێنێک دامنێ که بتوانم
له پشت چه‌رخی دروومانه‌که‌وه، بتبینم.)
(1) فرووغ فه‌رۆخزاد شاعیر: مه‌حموود به‌هرامی
وه‌رگێڕ: سۆران محه‌مه‌دی
رووش له شاخه به‌رزه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزه (له داوێنیا له دایک بووم - سۆران محه‌مه‌دی)