چه‌ند کورته شیعر
ده‌سته‌کانت کردۆته سێبه‌ری روانینت و
به‌رامبه‌ری سه‌رسام بوونم
سێبه‌ری مه‌رگیت
که با‌نگم ده‌که‌یت به‌ره‌و چاره‌نووس
ئه‌ترسم
ئه‌ترسم تماشات بکه‌م
له‌چاوانی ره‌شی تۆدا
گۆڕێکیان بۆم هه‌ڵکه‌ندووه
تاریک و قووڵ!
***
ئه‌تویست چاوه‌کانت بکێشمه‌وه و
من مانگم ده‌کێشا
تا به داوی چاوه‌کان...
که که‌وتمه داوت
مانگ میوانی چاوانت بوو
****
ده‌مزانی دره‌ختت له‌گه‌ڵ باڵنده‌کان خۆشده‌وێت و
منیش بێئه‌و دڵه‌ی له سه‌ر دره‌خت هه‌ڵمده‌که‌ند
دڵم به‌خشی به باڵنده‌کان و
باڵنده‌کان به دره‌خت,
ئێستا تۆ بزر بوویت و
دره‌خت باڵنده‌کانم ناداته‌وه...
***
که‌س نازانێ
من کچێکم هه‌یه
به قژی په‌لکه‌کراو له درێژه‌ی چاره‌نووسم و
هاوسه‌رێک که وه‌کوو مانگ
تاوێک له ئاسمان دێته خواره‌وه و
بارێک له سه‌ر شانی زه‌وی هه‌ڵده‌گرێ و
ده‌یخاته سه‌ر گۆڕه‌که‌ی من.
***
فه‌ریاد شیری
وه‌رگێڕ: سۆران محه‌مه‌دی
+ نوشته شده در شنبه بیست و یکم خرداد ۱۳۹۰ ساعت 9:39 توسط سۆران محه‌مه‌دی
|
رووش له شاخه به‌رزه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزه (له داوێنیا له دایک بووم - سۆران محه‌مه‌دی)