"هه‌ر به‌رده‌وام خۆشم ده‌وێی"
زۆر پێشتر له ئێستا،
خۆشم ئه‌ویسی له رابردووه دووره‌کاندا
ئه‌وه‌نده دوور
که هه‌ر کاتێک یادی ده‌که‌م
تۆنگه‌ی بلووری سه‌ر رفه‌م
ده‌بێته مه‌سینه
کڵاوه‌که‌م به مێزه‌ر
قاته‌که‌م، که‌وایێکی سپی
کراواته‌که‌م به پشتوێن
ژووره‌که، هه‌ر ئه‌م ژووره‌ی ژێر شیروانیه‌که‌مان، ئه‌شکه‌وت
ئه‌شکه‌وتێک پڕ له تاریکی و ده‌نگی ماچه‌کانمان.
...وه چه‌ندین سه‌ده دواتریش هه‌ر به‌رده‌وام خۆشم ئه‌وێیت
ئه‌وه‌نده که له خولیای وێنا کردنی ئه‌و عه‌شقه‌دا
تۆ له پاپۆڕێکی فه‌زایی دا ته‌نیشتی من
من له پاپۆڕێکی تردا، زۆر نێزیک‌تر له نێوانی خۆم و تۆ دا
ده‌ست ده‌کێشین به روومه‌تی یه‌کتریدا
له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌بزوێن.
ــ بیژه‌ن نه‌جدی و: سۆران محه‌مه‌دی
+ نوشته شده در دوشنبه بیست و سوم آذر ۱۳۸۸ ساعت 10:39 توسط سۆران محه‌مه‌دی
|
رووش له شاخه به‌رزه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزه (له داوێنیا له دایک بووم - سۆران محه‌مه‌دی)