تۆ چ خوێن شیرینی ئەی ژن
بەتایبەت
کاتێ کە لە نێوان دوو ئەشکەنجەدا دیتە خەونم
دڵم، هەڵبەت، بەتووندی لێئەدات
بەڵام نازانم
بەبۆنەی ئەم خەونە سەوزەیە وا خونچە دەکات؟
یان بەهۆی ئەشکەنجەیێک کە چاوەروانی شانە لەرزۆکەکانن؟
هەمیشە لە خۆم ئەپرسم:
بۆ ئەو کاتەی کە لەگەڵ تۆ نەبووم، لەگەڵ تۆ نەبووم؟
وە لە نێوان دوو ئەشکەنجەدا
ئەم پرسیارە، بەردەوام بەرامبەرمدا وەک نیگایێکی رەمزاوی راوستاوە
بڵێی سەردەمێک بێت
کە من دیسان بە ئەختیاری خۆم لە تەنیشتی تۆ دا ببم، یان لە تەنیشتتدا نەبم؟
ئەو کات چلۆن ئەگونجێ بیر لەوە بکەم کە بمەوێ تەنانەت چرکەیێک لە تەنیشتی تۆدا نەبم؟

"رەزا بەراهەنی"
وە: سۆران محەمەدی