شەوی بیستەم
له کۆتایی ره‌سته‌یێکدا ده‌سپێده‌که‌م و
ده‌بینم تامی جگه‌ره‌م گۆڕاوه
هێشتا خۆشم ده‌وێی به چه‌شنێ ده‌رئه‌بڕی که هه‌ڵبه‌ت ته‌واو بووه
کپ ده‌بم تاقمانه‌جووت له سه‌ره‌تای ره‌سته‌یێک دا که نایڵێم
چه‌نده ئینتیزاعی تر له خودا راوه‌ستاوی له هزرم دا !
چه‌نده لێت ئه‌ڕوانم خه‌مناکتر له پرسه‌کردنێک
چه‌نده ناڕۆیت کاتێ که ناکرێ ببی
کاتێ تامی جگه‌ره‌م گۆڕاوه
سه‌ر و بن ده‌گرم ئه‌و وشانه‌ی که ده‌بنه دووکه‌ڵ و ده‌سووتێ لێوم
هێشتا خۆشم ده‌وێی خه‌مناکتره له پرسه‌کردنێک
چه‌نده ناڕۆیت تاقمانه‌جووتی ره‌سته‌یێک که نایڵێم
چه‌نده ئینتیزاعی تر له روانین له کۆتایی بێده‌نگی دا
چه‌نده راوه‌ستاوی/ کاتێک که ناکرێ هه‌ڵبه‌ت/ ته‌واو بووه.
لەیلا سادقی
وه: سۆران محه‌مه‌دی
+ نوشته شده در سه شنبه یازدهم مهر ۱۳۹۶ ساعت 9:18 توسط سۆران محه‌مه‌دی
|
رووش له شاخه به‌رزه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزه (له داوێنیا له دایک بووم - سۆران محه‌مه‌دی)