حیڵاکی
له یه‌که‌م پێکه‌نینته‌وه
یه‌که‌م شادومانی بچکۆله‌ی ژیان
که هاته ناو دونیامه‌وه
له یه‌که‌مین پێڵاوی بچکۆله‌ی هه‌رزانت
یه‌که‌مین ده‌نگدانه‌وه‌ی به تاوی به‌ختیاری
که به‌سه‌ر خه‌ڵوه‌تی خانوومدا رۆنیشت
له یه‌که‌م قه‌ڵه‌می ره‌شی نووک تیژت و
یه‌که‌م نامه‌ی ئاشقانه‌ت
که "عاضیزم توو حی من ی"
ساڵانێکه تێپه‌ڕیوه و
من ئێجگار حیڵاکم
زۆر حیڵاکم و
حیڵاکیه‌که‌ی له‌و شتانه‌یه
که نامه‌وێ شێوازی نووسینه‌که‌ی بزانی.
دایکت بمرێ ڕۆڵە!
له ژیاندا شتی زۆر هه‌یه
که ئه‌نجام فێری ده‌بی
به بێ ئه‌وه‌ی شێوازی درووستی نووسینی بزانی.
لیلا کردبچە
وە: سۆران محەمەدی
+ نوشته شده در سه شنبه یازدهم مهر ۱۳۹۶ ساعت 9:20 توسط سۆران محه‌مه‌دی
|